Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:50

یاساناسێكی ئەمریكی .. مافی دەستووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كەرتی نەوتدا پشتڕاست دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

دادوەر ستیڤن شوێبڵ، لە شیكارێكی یاساییی گرنگدا، پشتگیریی تەواوی مافە دەستوورییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سەبارەت بە بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی كەرتی نەوت و گاز. ئەم بۆچوونەی دادوەر شوێبڵ كە پشتبەستوە بە تێگەیشتنێكی ورد لە یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری عێراق، جەخت لەسەر مافی ڕەوا و دەسەڵاتی یاسایی و دەستووریی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە بۆ بەڕێوبردنی سەرچاوە نەوتی و گازییەكانی.
شوێبڵ بە وردی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 شی دەكاتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە هەرێمەكان، وەكو هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكانیان هەیە لەڕێی لێلكدانەوەی ماددەكانی 110 و 114 و 115 و 121١ ی دەستوور كە بە كۆی گشتی، دەسەڵاتی نەوت و گاز نادات به حكوومەتی فیدراڵی، بەڵكوو ئەم ماددانە ڕێگە بە هەرێمەكان دەدەن كۆنترۆڵی چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ناوچەكانی خۆیان بكەن.
دادوەر شوێبێل شیكارییەكی وردی بۆ بڕیارەكەی ساڵی 2022 ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق كردووە كە تیایدا یاسای نەوت و گازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ساڵی 2007 ی بە نادەستووری لە قەڵەم دا. دادوەر شوێبڵ دژی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵیی عێراقە و پێی وایە كە حكومەتی هەرێمی مافی دەستووریی خۆیەتی یاسا و ڕێسا بۆ كەرتی نەوت و گاز دابنێت.
دادوەر شوێبڵ هاوڕای بیروبۆچوونەكانی پرۆفیسۆر جەیمس كراوفۆرد-ە لەبارەی مافی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕان بەدوای نەوت و دەرهێنانی كە بێگومان ئۆتۆنۆمییەكی زیاتر دەبەخشێت بە هەرێمی كوردستان.

لە كۆتاییدا، بۆچوونە یاساییەكانی دادوەر شوێبڵ پشتگیری تەواوە لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كە ڕێگە خۆش دەكات بۆ حوكمڕانییەكی بەهێز و سەربەخۆ لە بەڕێوبردنی سەرچاوە نەوتی و گازییەكانیان.
ستیڤن ئێم شوێبڵ یاساناسێكی ئەمریكی و ڕاوێژكار و دادوەرێكی نێودەوڵەتییە. پلە و پۆستی گرنگ و جۆراوجۆری هەبووە، وەك دادوەری دادگای كارگێڕیی بانكی نێودەوڵەتی (2010-2017)، ئەندامی گرووپی نیشتمانیی ئەمریكا لە دادگای ناوبژیوانیی هەمیشەیی، سەرۆكی دادگای كارگێڕیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (1993-2010 )، سەرۆكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1997-2000)، جێگری سەرۆكی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1994-1997)، و دادوەری دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (1981-2000).
پێش ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتیدا دەست بەكار بێت، شوێبڵ وەك جێگری ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (1974-1981) كاری كردووە. هەروەها وەك یاریدەدەری ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (1961-1967) كاری كردووە. دادوەر شوێبڵ پرۆفیسۆری یاسا بووە لە سكوڵی یاسای هارڤارد (1959-1961) و زانكۆی جۆنز هۆپكینز (1967-1981).
لێرەدا تەواوی دەقی شیكارییەكەی دادوەر شوێبێل دەخەینەڕوو، بەناونیشانی ”دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەر نەوت و گازدا بەپێی دەستووری عێراق.
https://drive.google.com/file/d/1SAB-9axfCv1L1JoLjMdODzCE9iDDs8iV/view

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.