Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 14:34

ئەمڕۆ 55 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بارزانی تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

شێخ ئەحمەد بارزانی رابەرێكی مەزن و شۆڕشگێڕ  تەژی لە خوداناسی، نیشتمانپەروەری، دادپەروەری، پاراستنی پێكەوەژیان و وەستانەوە لە دژی زوڵم و زۆرداری ،ناو و ناوبانگێك كە هەمیشە لە دیرۆكی كورددا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە. 
خودانێ بارزان (شێخ ئەحمەد بارزانی) لە ساڵی 1896 لە دەڤەری بارزان لەدایك بووە . هێشتا تەمەنی (7) ساڵان بوو كە باوكی، شێخ محەمەد، كۆچی دوایی كردووە . برا گەورەكەی، شەهید شێخ عەبدلسەلام بارزانی جێگیرەوەی باوكی بوو و درێژەی بە خەباتی مروڤایەتی و ئایینی و شۆڕشگێڕی دا . 
دوای ئەوەی لە ساڵی 1914 شێخ عەبدلسەلام بارزانی لە لایەن عوسمانیەكانەوە شەهید كرا ، شێخ ئەحمەد بارزانی كە برای بچووكی شێخ عەبدولسەلام بوو، درێژەی بە خەبات و بەردەوامیدان بە رێبازی بارزان دا . ئەوكات تەمەنی شێخ ئەحمەد بارزانی 18 ساڵ بوو.
شێخ ئەحمەد بارزانی كە ئەوكات لە تەمەنێكی كەمی ژیاندا بوو، گەشەی بە ڕێبازی بارزان دا . لە ساڵی (1919) پشتیوانی لە شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید كرد و هەروەها نامەی بۆ شێخ و سەرۆك هۆزەكانی بادینان نارد و هانی دان هاوكاری شێخ مەحموود بكەن و خۆیشی ژمارەیەك پێشمەرگەی بە سەركردایەتیی مستەفا بارزانیی برای نارد بەڵام پێش ئەوەی ئەو هێزە بگەنە دەڤەری سلێمانی ، قۆناغی یەكەمی شۆڕشی شێخ مەحممودی حەفید كۆتایی پێهاتبوو .
هەروەها سەردەمی پێشەوایەتیی (خۆدانێ بارزان) سەردەمێكی پڕشنگدار بوو لە مێژووی گەلی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەبردن دادپەروەری، یەكسانی، لێبوردەیی، ملكەچ نەكردن بۆ داگیركەران و دووژمنان، تەسلیم نەبوون، ئیرادەی پۆڵاین، ڕاستی و دروستی، ڕەوشتبەرزی، ئایین و پێكەوەژیان و ژینگەپارێزی . هەموو ئەمانە لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی كران بە یاسا و رێسا.
 لە ساڵی 1931 بەهۆی ناكۆكییەكانییەوە لەگەڵ حكومەتی ئەوسای عێراقدا، شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزی بارزانییەكان و سوپای عێراقدا ڕوودەدات و نزیكەی ساڵێك دەخایەنێت، كە بە شۆڕشی یەكەمی بارزان ناسێندرا و شێخ ئەحمەد رابەرایەتیی ئەم شۆڕشەی كرد. 

لە كانوونی دووەمی ساڵی 1969 باری تەندروستیی شێخ ئەحمەد بارزانی تێكدەچێت و نەخۆش دەكەوێت . لە 9ی هەمان مانگ، بە هێلیكۆپتەر دەگەیەنرێتە بەغدا بۆ چارەسەركردن، بەڵام سەر لەبەیانی 11ی مانگ لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا كۆچی دوایی كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.