ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای مۆیۆبامبا-ی لە باشووری پیرۆ هەژاند.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكە نزیكەی 31 كیلۆمەتر لە ناوچەكە، بە قوڵایی 115.3 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێك لەبارەی زیانەكانی مرۆیی و ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.
مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلە پارێزگای مۆكیگوا-ی لە باشووری ڕۆژئاوای پیرۆ هەژاند.
پیرۆ ساڵانە لانیكەم 400 بوومەلەرزەی بەركەوتووە، كە دانیشتووان هەستی پێدەكەن، بەو پێیەی دەكەوێتە سەر ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن، كە خاڵێكی چالاكیی بوومەلەرزەزانییە و بەدرێژایی كەناراوەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەمریكا درێژدەبێتەوە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە لە باشووری پیرۆ روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.