ماڵپه‌ڕی (هێنلی) لیستی به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاو كردۆته‌وه، به‌گوێره‌ی لیسته‌كه 6 پاسپۆڕت به‌هێزترینن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌ڵگره‌كانیان به‌بێ ڤیزه ده‌توانێ بۆ زۆرترین وڵاتی جیهان گه‌شت بكات.
ئه‌و 6 به‌هێزترین پاسپۆڕتهی جیهان بریتین له فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ژاپۆن و سه‌نگافوورا كه هاووڵاتییانیان به‌بێ ڤیزه ده‌توانن سه‌ردانی 194 وڵات بكه‌ن له كۆی 227 وڵاتی جیهان.
له ریزی دووه‌م باشترین پاسپۆرتی جیهان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باشوور، فینله‌ندا و سوێد دێن كه هاووڵاتییانیان ده‌توانن به‌بێ ڤیزه سه‌ردانی 193 وڵاتی جیهان بكه‌ن.
له ریزی سێیه‌میش پاسپۆرتی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی نه‌مسا، دانیماڕك، ئیرله‌ندا، هۆڵه‌ندا دێن كه هاووڵاتییه‌كانیان ده‌توانن به‌بێ ڤیزه سه‌ردانی 192 وڵاتی جیهان بكه‌ن.
دوای ئه‌وانه‌ش پاسپۆرتی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئوستڕالیا، نیوزله‌ندا، ئه‌مه‌ریكا، ئیماڕات دێن.
سه‌باره‌ت عێراقیش، پاسپۆرته‌كه‌ی له ریزبه‌ندی 101 به‌هێزترین پاسپۆرتی جیهان دێت كه هاووڵاتییانی به‌بێ ڤیزه ده‌توانن سه‌ردانی 30 وڵاتی جیهان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بۆ گه‌شتكردنی 155 وڵاتی تر، پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزه و رێگه‌پێدانی پێشوه‌خته هه‌یه.
له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها خراپترین پاسپۆرتی جیهانیش ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان دیاریكراوه كه هاووڵاتییانی به‌بێ ڤیزه ده‌توانن ته‌نیا سه‌ردانی 28 وڵات بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.