Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 16:43

كه‌شناسی: له‌دوای نیوه‌شه‌و بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاشكرای كرد كه‌ له‌دوای نیوه‌شه‌وه‌وه‌ بارانبارین له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: پشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو نمەباران دەست پێ بکات لە پارێزگه‌ی سلێمانى وهەڵەبجە و سەیدسادق و قەرەداغ و سەنگاو و چەمچەماڵ و کەرکووک و هەندێ لە ناوچەکانى گەرمیان.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوای نیوه‌شه‌و تێکەڵەى بەفر و باران لە ناوچەکانى شارۆچكه‌ی پێنجوێن و دەوروبەرى ده‌بارێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانى بەیانى زووی سبه‌ی پێنجشه‌م نمەباران درێژ دەبێتەوە بۆ هەندێک لە ناوچەکانى ڕاپەڕین و ئەگەرى هەندێک پڕوشکەباران لە سەنتەرى پارێزگه‌ی هەولێریش هه‌یه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووى ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌:-

سلێمانى 6.2 ملم

چەمچەماڵ 0.5 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.2 ملم

بامەڕنێ 0.2 ملم

بارزان 0.8 ملم

بازیان 0.8 ملم

دەربەندیخان 7.8 ملم

حاجى ئۆمەران 14.8 ملم

هەڵەبجە 7.2 ملم

هەڵشۆ 16.4 ملم

کەلار 1.2 ملم

مەیدان 2.2 ملم

سۆران 0.6 ملم

پێنجوێن 15.2 ملم

ماوەت 2.4 ملم

مێرگەسور 4.0 ملم

خورماتوو 0.6 ملم

خانەقین 0.4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.