بڕیاره لهلایهن دهستهیهك له مامۆستایانی زانكۆ و ئهكادیمی شاری ههولێر، كتێبێك لهسهر مێژووی شاری ههولێر له چاخی بهردین تا ئهمرۆ بنووسرێتهوه، كتێبهكهش له ناوهڕاستی ئهمساڵ چاپ بكرێت و بگاته دهستی خوێنهران.
ئەمڕۆ چوارشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لەبارەى پڕۆژەى بە چاپگەیاندنى کتێبێک لەبارەى مێژووى شارى هەولێر کە هەر لە سەردەمى چاخى بەردین تاکو ئەمڕۆ تەواوى پەرەسەندنە مێژووییەکان، رووداوەکان و گۆڕانکاریەکانى تێدا دەنووسرێتەوە، لەگەڵ دەستەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و ئەکادیماکانى شارى هەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دواى خستنە ڕووى ئامانج و مەبەستى کتێبەکە، پارێزگارى هەولێر هەوڵ و ماندووبوونى توێژەرانى بەرزنرخاند و ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و پاڵپشتییەکى نیشان دا و هیواى سەرکەوتنى لە پڕۆژەکە بۆ خواستن.
ئومێد خۆشناو ڕایگهیاند: هەولێر لە سەرچاوە مێژووییەکانى جیهاندا ناوبانگى هەیە و بەپێى هەموو سەرچاوە مێژووییەکان، هەولێر کۆنترین شارە لە جیهان کە تاکو ئێستا ژیانى تیادا بەردەوامە، گەلێک زانیاری هەن سەبارەت بە مێژووى شارى هەولێر تاکو ئێستا نەزانراوە، چاوەڕوانى ئێمە ئەوەیە ئەو کتێبە ببێتە سەرچاوەیەکى مێژوویى و زانستیى گرینگ و پڕ زانیارى لەبارەى مێژووى دێرینى شارەکەمان و خزمەتێکى زۆرى گەلەکەمان و شارى هەولێر بکات.
لە کتێبەکەدا مێژووى شارى هەولێر هەر لە سەردەمى چاخى بەردینەوە تاکو ئەمڕۆ تەواوى سەرچاوەی هەمەجۆرەکان و هەموو پێشهات و پەرەسەندنە مێژووییەکانى شارى هەولێر لە رووداوەکان و گۆڕانکارییەکان و کۆمەڵێک بابەتی ترى پەیوەست بە شارەکە لەخۆ دەگرێت.
کتێبەکە لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە پاڵپشتى دارایی دەکرێت و بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەمساڵ بگاتە دەست خوێنەران، دواى ماوەیەکیش لە چاپکردنى نیاز وایە لە کۆنفرانسێکى تایبەت هەڵسەنگاندنى بۆ بکرێت و واچاوەڕوان دەکرێت کتێبەکە پێگەیەکى زانستى و کاریگەرى مێژووى خۆى هەبێت لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان بە تایبەتى و عێراق و ناوچەکە و جیهان بە گشتیى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.