وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق و بەنزینی بەسەر پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو كردهوه.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ئامارهكهی بهمشێوهی خوارهوه بڵاو كردهوه:-
1- نەوتی هەرێم
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەش کردووە بهمشێوهی خوارهوه:-
- هەولێر، زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر
- سلێمانی، نزیکەی 80 ملیۆن لیتر
- دهۆک، زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر
تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوونە كه دەکاتە رێژەی زیاتر لە (85%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:
هەولێر: زیاتر لە 97%
سلێمانی: زیاتر لە 75%
دهۆک: نزێکەی 83%
2- نەوتی عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق تا ڕێكهوتی (2024/1/9) بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە:
هەولێر، نزیکەی 4.5 ملیۆن لیتر
سلێمانی، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر
دهۆک، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر
3- بەنزین
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 1.3 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە:
هەولێر، 648 هەزار لیتر
سلێمانی، 324 هەزار لیتر
دهۆک، 360 هەزار لیتر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.