لە ماوەی ساڵی دووهەزارو بیست و سێدا حەفتا هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار كراوە و ئەمەش بەراورد به ڕێژەی گشتیی دانیشتوانی عێراق، كە نزیكەی چل و سێ ملیۆن كەس دەبێت ژمارەیەكی یەگجار زۆرە.
بەگوێرەی داتاكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، عێراق حەفتا هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار كراون، بەمەش تێكڕای ڕۆژانەی جیابوونەوە لە دادگاكانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە دووسەد و شەش حاڵەت.
هەر بە گوێرەی داتاكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تیادا تۆمار كراون، بە بەراورد بە مانگەكانی دیكەی ساڵ، كە شەش هەزار و نۆسەد و حەفتا و شەش حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە.
هەروەها داتاكە باس لەوە دەكات تەنیا له ماوەی مانگی كانوونی دووەم تاوەكوو تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا شەست و هەشت هەزار و شازدە حاڵەتی تەڵاقتۆمار كراون.
ئەمەش بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوانی عێراق، كە نزیكەی چل و سێ ملیۆن كەس دەبێت، ژمارەیەكی یەگجار زۆرە.
رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق لە زیادبووندایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.