ئەمڕۆ چوارشەممە، 10 ـی كانوونی دووەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەكەن.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشكەشی حكومەتی فیدڕالی كردووە.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.
ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دوو پرس تاووتوێ دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.