سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە سنووری قەزای دووزخورماتوو، دوو شوانكارەیان رفاند.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بڵاویكردووەتەوە، داعش لەنزیكی گوندی خشامنە لە رۆژئاوای دووزخورماتوو، دوو شوانكارە كە دوو منداڵیان لەگەڵدابووە، رفاندوویانن.
گوتیشی: دوای ئەوەی داعش دوو شوانكارەكە و دوو منداڵەكەیان گرتووە، منداڵەكان و مەڕوماڵاتەكەیان بەرداوە و شوانكارەكانیشیان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووە.
چەكدارانی داعش دوو شوانكارەیان رفاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.