Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:30

بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە...
ئەمڕۆ سێشەممە 2024-01-9  ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان نمە بارانی كەم دەبارێت, پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت  : لە سنوری پارێزگای دهۆك لەدوای نیوەڕۆ , لە بەشێك لە ئامێدی و ئاكرێ و بامەڕنی دەبارێت , لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئێوارەدا لەسەر بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری سۆران و چۆمان, پاشان باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری شەقڵاوە و هیران لەم ناوچانە ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت ,  لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانی كەم هەیە لە هەندێ ناوچە و هەندێ كات  .
لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكانیش  كە لە سەرووی 200م زیاترە ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
 بۆ سبەی چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەو هەندێ كات هەیە, لە كاتی بارانبارین  لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان ئەگەری بەفر بارینیش هەیە . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.