لەنێو سەنتەری قەزای بەردەڕەش لەنزیك مزگەوتی گەورە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ، دوو كەس گیانیان لەدەستداو چوار كەسی دیكەش برینداربوون،ئەوانەشی بوونەتە قوربانی كارمەندی كۆمپانیایەكی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاك بوون لەبەردەڕەش.
لەوبارەیەوە ئازاد تەها،گوتەبێژی بەڕەێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە،رووداوەكە كاتژمێر 7:30 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و تراكتۆرێك روویداوە .
سەنگەر گۆران/ بەردەڕەش
لە رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كەس گیانیان لەدەستداو 4 كەسی دیكەش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.