وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردۆتەوە ،شەوی رابردوو 8ی كانوونی دووەم 2024 سامان بەرزنجی ، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی و ئامادەیی هاوكاریكردنی ڕوداوی سووتانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵان لەشاری دیوانییە، پەیوەندی تەلەفۆنی بە وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ دەكات .
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا لەگەڵ د. ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ، نیگەرانی و ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستییەكی پزیشكی و پێشوازیكردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێم و هاوكاریكردنیان .
لە بەرامبەردا، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ سوپاسی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ ئەم دەستپێشخەریە مرۆڤدۆستییە و هەماهەنگی و پەیوەندی هەردوو وەزارەت.
پێشتر د. ساڵح حەسناوی ،وەزیری تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند؛ لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی دیوانییە 4 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، لیژنەكیش پێكهێنراوە بۆ زانینی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجامەكانی رادەگەیەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.