كۆشكی ئه‌لیزێی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رۆك ئیمانوێل ماكڕۆن به‌فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیلیزابێت بورن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئیلیزابێت بۆرن به‌فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی وڵات ئیمانوێل ماكڕۆن كرد.
ماكڕۆن سه‌باره‌ت به نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئیلیزابێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند "به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌وپه‌ڕی بوێری و پابه‌ندبوون و ئیراده‌ی به‌رز و به نایابی كاره‌كانی رۆژانه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی میلـله‌ت جێبه‌جێ كرد به‌تایبه‌ت له پڕۆسه‌ی چاكسازیدا، بۆیه له ناخی دڵمه‌وه سوپاست ده‌كه‌م".
به‌گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئیلیزابێت له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ماكڕۆن نووسیبووی "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه درێژه به پڕۆسه چاكسازییه‌كان بدرێت و ئاواته‌خوازیشم له نزیكترین كاتدا حكوومه‌تێكی نوێ ده‌ستبه‌كاربێت.
نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا بۆ زۆرێك له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی جێگه‌ی شۆك و بڕیارێكی له‌ناكاو بوو، بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه هاتبوو كه پێشتر له مانگی ڕابردوو ماكرۆن به‌ڵێنی دابوو گۆڕانكاری ریشه‌یی له وڵاته‌كه‌یدا بكات.
ئیلیزابێت بۆرن له مێژووی فڕه‌نسا به دووه‌م ئافره‌ت داده‌نرێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرتبێت، له ئایاری ساڵی 2022 به‌فه‌رمی ببووه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.