ڕۆژی دووشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فەڕەنسا کە بەمەبەستی ماڵئاویی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، خۆشحاڵی خۆی بەدیداری سەرۆک بارزانی نیشان دا و سوپاسی ڕۆڵ و پشتگیری بەردەوامی سەرۆک بارزانی کرد لەو ماوەیەی کە وەک باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کاریکردووە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەبارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووداوەکەکانی ئەم داوییانە کران و بیروڕا لە بارەی دۆخەکە بە گشتیی ئاڵوگۆڕکران.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی باڵیۆزی فەڕەنسای کرد کە توانی پەیوەندییەکی باش و بەرچاو لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دروست بکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق پارێزگاری لە ئەمن و ئاسایشی عێراق بکات و یاسا سەروەربێت. پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێکارەکانی باشترکردنی ئەم پەیوەندییانە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.