بەپێی ئامارەكانی دەزگای گشتیی كاروباری مین، لە ساڵی 2023دا، 2 ملیۆن و803هەزار و 326 مەتر دووجا خاك لە مین و تەقەمەنی پاك كراوەتەوە.
دەزگای گشتیی كاروباری مین ڕایگەیاند: "بەراورد بە ساڵی 2022، ڕووبەری پاککردنەوەی زهوى له مین و تەقەمەنی زیادی کردووە و به ههزاران مین و تەقەمەنیش لەناوبراون."
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەمساڵدا بە هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی مینلابهری دەزگای مین و ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكان، توانراوە 2 ملیۆن و 803 هەزار و 326 مەتر دووجا خاك لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە کە 33 کێڵگە مین و 11 شەڕگە بوون، دوای پاککردنەوەشیان، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و ئێستا دەتوانرێت بۆ کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پرۆژەی ئابووری بهکاربهێنرێـن و هیچ مەترسییەکیان نییە."
لەو پرۆسەیەدا 3 هەزار و 849 مینی دژەکەسی و مینی دژەتانک و زیاتر لە 6 هەزار و 284 پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقیو پووچەڵ كراونەتهوە.
ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاریی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ملیۆنان مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنییەكانی پاشماوەی جەنگ پاك دەكاتەوە و بۆ ژیان و كشتوكاڵكردن ئامادەیان دەكاتەوە.
لە ساڵی 2023 نزیكەی سێ ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاك كراوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.