پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 8ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور و له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌م 9ی1ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له دره‌نگانی شه‌ویش له ناوچه شاخاوییه‌كان له سنووری هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین ئه‌گه‌ری نمه باران بارین هه‌یه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.