فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، شەوی رابردوو هێرشە ئاسمانییەكانیان دەستپێكرد و حەشارگەكانی داعش یان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە كردە ئامانج.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ،حەشارگەكانی داعشیان لە ناوچەی ئەلموخەیسە لە ناحیەی ئەبی سەیدا، 30 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی بەعقووبە بۆردومان كردووە.
جگە لەوەش سەرچاوەیەك لە ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بوونی هەر جۆرە هێرشێكی ئەمریكی بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە گوندی ئەلموخەیسە ڕەتكردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە هیچ بارەگا و یەكەیەكی تایبەتی حەشدی شەعبی لەو گوندەدا نییە.
هاوكات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی ئێف 16 هێرشێكی ئاسمانی یان ئەنجامداوە و 3 حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە كردە ئامانج
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ، لە ئەنجامی پەلامارێكی داعش كە بنكەیەكی ئەمنی سەر بە فەوجەی دوو - لیوای 22ی لە ناوچەی زەرگە لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەددین كردە ئامانج ، دوو چەكداری هێزەكانی حەشدی شەعبی كوژران و سێ كەسی دیكەش برینداربوون .
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چەند حەشارگەیەكی چەكدارانی داعش بۆردومان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.