فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد كه پۆلیسی عێراقی له پارێزگه‌ی بابل مووشه‌كی دروستكراوی ئێرانی‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و گرووپه‌كانیش به‌م مووشه‌كانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: پێرێ چوارشه‌م رێكه‌وتی 3/1/2024 پۆلیسی عێراق ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر مووشه‌كێكی جۆری (كڕووز)ی دروستكراوی ئێرانی‌دا له پارێزگه‌ی بابل كه نه‌توانراوه بتهقێنرێ.
بڵاویشی كرده‌وه: گرووپه تیرۆریستییه‌كان له عێراق و سووریا به‌م جۆره چه‌ك و مووشه‌كه ئێرانیانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی عێراق هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌م جۆره هێرشانه بكه‌ن له داهاتوودا.
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كردبووه سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدای پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه دوو فه‌رمانده‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كوژرابوون و شه‌شی دیكه‌ش بریندار ببوون.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاژانسی (رۆیته‌رز) جه‌ختی كردبووه‌وه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای ئه‌نجامداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه به‌رپرس بووه له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا له‌لایه‌ن گرووپه‌كانه‌وه به مووشه‌ك و درۆن بۆردومان ده‌كرا، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانیش چه‌ند سه‌ربازێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا ببوونه قوربانی.
(3 يناير / كانون الثاني) اكتشفت قوات الشرطة العراقية في بابل @IraqiSpoxMOD صاروخ كروز هجوم بري إيراني التصميم قد فشل في إطلاقه. إن استخدام الذخائر الإيرانية من قبل الجماعات الإرهابية داخل #العراق و #سورية يعرض قوات التحالف والسكان المحليين للخطر. يقدر التحالف الجهود المبذولة من… pic.twitter.com/wwJ0EmdbKP
— U.S. Central Command (@CENTCOMArabic) January 5, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.