وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییانی به‌غدای پایته‌خت ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به نزمی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ی هه‌ینی له كاتژمێر 11ی به‌یانی تاكو 2ی پاش نیوه‌رۆ فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی و فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی به‌غدا ده‌فڕن.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌شی، ڕایگه‌یاند: ئه‌م نزم فڕینه مه‌شق و راهێنانه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ مه‌ڕاسیمی یادی 103 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق.
داواشی له هاووڵاتییان كرد كه سبه‌ی هه‌ینی ده‌نگی فڕۆكه‌كان به شتێكی ئاسایی وه‌ربگرن و نه‌ترسن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانن بۆ مه‌ڕاسیمی یادی 103 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق كه بڕیاره رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشتر جه‌ختی كردبووه‌وه كه مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق نموونه‌یی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوشێوه‌ی نه‌كرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.