Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:24

ژمارەی قوربانیانی رووداوەكەی سەر رێگای قامیشلۆ – حەسەكە بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا نەعمان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەولێر بۆ گەشتوگوزاری، بە كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: بەهۆی سەختی برینەكانی هەندێك لەو كەسانەی كە لەناو پاسەكەدا بوون 2 كەسی تر گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها گوتی: شۆفێری پاسەكە و هاوكارەكەی لەگەڵ 3 كەسی دیكەی ناو پاسەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
گوتیشی:بەمەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەرووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ 5 كەس بەرزبووەتەوەو ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 23 كەس.
شایانی باسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای قامیشلۆ –حەسەكە پاسێكی گواستنەوەی سەرنشینانی كۆمپانیایەك بەناوی هەولێر لەگەڵ بارهەڵگرێكدا پێكیاندادا.
سەرەتا بڵاوكرایەوە كە لە رووداوەكەدا 3 كەس  گیانیان لەدەستداوەو 20 كەسی دیكەش برینداربوونە،بەڵام دواتر ژمارەی قوربانیان بەرزبووەوە. 
نوێكراوەتەوە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.