پارێزگه‌ی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و پشووه‌كانی كریسمس، هیچ ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندێكی فه‌رمی له پارێزگاكه‌یان ئه‌نجام نادرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌ڕوان عانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه و قوربانییانی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، بڕیاردراوه هیچ ئاهه‌نگێكی فه‌رمی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ له پارێزگه‌ی كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌درێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م پارێزگه‌ی كه‌ربه‌لاش نه‌سیف جاسم خه‌تابی ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی پیرۆزییه‌كانی پارێزگاكه‌یان، هیچ ئاهه‌نگێك له پارێزگاكه‌یان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.