یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌مشه‌و هه‌ینی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌نچیلۆتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید تا هاوینی 2026 ده‌بێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه به‌م دواییه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه ڕه‌نگه ببێته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كرد كه له ماوه‌ی پشووه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی كریسمسدا له‌گه‌ڵ ئه‌نچیلۆتی ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌نچیلۆتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته نوێیه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی تریش راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێت.
ئه‌نچیلۆتی له دوو قۆناغی جیاواز راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مه‌دریدی كردووه، جاری یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌نێوان ساڵانی 2013 تا 2015 راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه بوو، جاری دووه‌میش له وه‌رزی 2021-2022 دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه.
ئه‌نچیلۆتی له ماوه‌ی 5 وه‌رزی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌دریددا توانیویه‌تی 10 ناسناو بۆ یانه‌ی شاهانه به‌ده‌ستبێنێ، 2 ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، 2 جامی جیهانی یانه‌كان، 2 جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، 2 جامی شای ئیسپانیا، له‌گه‌ڵ جامێكی خولی ئیسپانیا و جامێكی سوپه‌ری ئیسپانیا.
ئه‌نچیلۆتی تا ئێستا به تاكه ڕاهێنه‌ر داده‌نرێت كه له ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا 4 جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنابێت و زۆرترین یاریشی له خوله‌كه‌دا بردبێته‌وه كه 118 سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌نچیلۆتی هه‌روه‌ها تاكه ڕاهێنه‌ره جامی هه‌ر پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا (ئیتاڵیا، ئینگلیزی، فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی و ئیسپانیا)ی به‌ده‌ستهێنابێت.
ئه‌نچیلۆتی له‌وه‌ته‌ی بۆ جاری دووه‌م بووه‌ته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، 141 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش 100 سه‌ركه‌وتن و 19 یه‌كسانبوون و 22 شكستی تۆمار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.