Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:44

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی باس له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمەریکا رای ده‌گه‌ێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی زیاتری هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا و ناوچه‌كه‌ بداته‌وه‌.

لە نامەیەکیدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەبارەت بە هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە هەڵکشان کرد ئاماژەی بەوە کرد کە "لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا" وەڵامیان دراوەتەوە و هەرکاتێک پێویست بکات ئامادەن هەنگاو بەرەو پێش بنێن.

لە نامەکەیدا، بایدن سەرنجی خستووەتە سەر ئەو گرووپانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە ھەیە و ھێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕوویان لە ھەڵکشان کردووە و ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتییدا و مافی ڕەوای بەگریی لە خۆ بەپێی 51ھەمین ماددەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی پێویستی داوەتەوە. ھەرکاتێک پێویست بکات و گونجاو بێت، ئەمریکا ئامادەیە ھەنگاو بەرەوپێش بنێت بۆ وەڵامدانەوەی مەترسی و ھێرشی زیاتر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.