سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بڵاو كرده‌وه و تێیدا بۆنه‌كه‌ی له ته‌واوی كریستیانان له كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "له‌م ياده‌دا، جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن دهكهينهوه".
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پێكه‌وه قوربانييان داوه، خه‌باتيان كردووه و ڕه‌نجيان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژين، هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه ئاڵنگارى و قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين و له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه:-
كريسمس، جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيسا “سڵاوى خواى لێ بێت” له ته‌واوى كريستيانان له كوردستان، عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و كاتێكى خۆشيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا، جه‌خت له كولتوور و به‌ها باڵاكانى گه‌لى كوردستان له پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن دهكهينهوه. هاووڵاتییانی كريستيان و هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان دڵنيا دهكهينهوه كه كوردستان وه‌ك هه‌ميشه وڵاتى هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێت.
گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پێكه‌وه قوربانييان داوه، خه‌باتيان كردووه و ڕه‌نجيان كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى بژين. هه‌موومان ته‌با و پێكه‌وه ئاڵنگارى و قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين و له‌پێناو داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان، خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات ده‌كه‌ين.
كريسمس له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.