Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:01

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ئامێرێکی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینده‌کرێت

کوردستان TV
100%


به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئامێرێکی سیتی سکان  بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابینده‌كرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامێرێکی سی تی سکان بە بڕی(1،200،000،000 یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار)، بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان لە قەزاكه‌ دابین ده‌كرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، دابینكردنی ئه‌م ئامێره‌ش کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ هاولاتییانی سنووره‌كه‌ کە چیتر پێویستیان به‌وه‌ نابێت  سەردانی شاری سۆران بكه‌ن بۆ گرتنی وێنەی تیشکی تەنوری .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.