ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قه‌كردنه‌وه له شاره‌دێی چوارقوڕنه، 2 كه‌س كوژران و كوژراوه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به لایه‌نێكی ڕووداوه‌كه‌ن.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتوێن لە شاره‌دێی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە لە ڕووداوێكی تەقەكردن كە بەهۆی كێشەیهكی كۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو لایەندا ڕوویداوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە ڕووداوەکەدا كەسێك دەستبەجێ گیانی لە دەستداوه، هه‌روه‌ها كەسێكی تریش بریندار بووه و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه لە خۆشخانە گیانی لەدەستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەردوو كوژراوەكە هەریەكەیان سه‌ر به لایەنێکی ڕووداوەکهن و دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیشكی دادی ڕانیە، تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان كرانه‌وه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەكانیان دەست پێ کردووە و بەردەوامە
وێنه‌ی هه‌ردوو كوژراوه‌كه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.