سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه، بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌لی تاهیرخان سمكۆ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.