له سنووری قهزای کۆیە بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی رێگای چوار گوند.
ئهمرۆ ههینی 22ی12ی2023، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، بە گوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و به سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی کۆیە و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی، دەستدەکرێت بە قیڕکردنی ڕێگای چوار گوند لە سنووری ناحیەی ئاشتی سهر به قەزای کۆیە، کە بریتیە لە قیڕتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی (بانەگولان، سورەقەڵا، پێبازۆک، دۆندار) بە درێژایی زیاتر لە چوار کیلۆمەتر.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، پڕۆژەکە جگە لە قیڕتاوکردن، بڕین و دروستکردنی ئاوبەری لولەیی (قەنتەرە) و تێکەڵەڕێژکردنی تێدایە و بەتەواوبوونی وێڕای ئەوەی گرفتی ھاتووچۆی سنوورەکە چارەسەر دەکات، رۆڵی زۆریشی دەبێت لە گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان.
لەسەر بودجەی حکومەتی ھەرێم ژمارهیهك شوێن له سنووری قهزای كۆیه قیڕتاودهكرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.