Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:40

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و برسێتی لە غەززە دەدات

کوردستان TV
100%

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداری دا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و برسێتی لە كەرتی غەززە .
گیبریسوس، لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی “X”، رایگەیاند: برسێتی بەرگرییەكانی جەستە لاواز دەكات و دەرگا بەڕووی نەخۆشیدا دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، غەززە لە ئێستاوە ڕێژەیەكی بەرزی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەكان بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها حاڵەتەكانی سكچوون لە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان 25 هێندەی پێش هێرشەكانی ئیسرائیل چەند هێندە بوون.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم جۆرە نەخۆشیانە دەتوانن كوشندە بن بۆ ئەو منداڵانەی بەدەست بەدخۆراكییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لەكاتی نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی كارا، جەختیشی لەسەر پێویستی ئاگربەستی دەستبەجێ كردەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.