كۆمپانیای ئەپڵ خستنەبازاڕی نوێكارییەكی نوێی بۆ سیستەمی iOS ڕاگەیاند، ئەمەش نزیكەی هەفتەیەك دوای ئەوەی نوێكردنەوەی iOS 17.2ی خستە بازاڕەوە.
ئەپڵ باسی ئەو تایبەتمەندیانەی نەكردووە كە لە نوێكاری نوێی iOS 17.2.1 دا هاتووە، بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە كە چارەسەری هەندێك كێشەی تەكنیكی لە ئایفۆنەكاندا .دەكات
دەنگۆكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم نوێكارییە نوێیە، چارەسەری ئەو كێشانە دەكات كە هەندێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلی ئەپڵ لەم دواییانەدا گلەیییان لێكردوون، چونكە كورتكراوەی iMessage لە شاشەی سەرەكی مۆبایلەكەدا نەما كاتێك ئایكۆنەكان ڕێكخرانەوە.
بۆ بەدەستهێنانی نوێكردنەوەی نوێ، پێویستە بەكارهێنەری مۆبایلەكە بچێتە مینیوی “Settings” لەسەر ئامێرەكەی، پاشان بژاردەی “General”، پاشان بژاردەی “Software Update” و لە كۆتاییدا بژاردەی “Download and Install” دابگرێت.
ئەپڵ لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم نوێكردنەوەی ئای ئۆ ئێس بڵاودەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.