Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:42

بڕی 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،كەمێك لەمەوبەر بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
دوێنێ دووشەممە ئاوات جەناب نوری ،وەزیری دارایی و ئابووری لە شاری بەغدا گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەك قەرز لە ڕێگای بانكی ڕەشیدەوە واژۆ كرد.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا وەزارەتی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا، سەرجەم ڕێكارەكان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دیناری لە ڕێگای بانكەكانی ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراقییەوە واژۆ كردوووەو چاوەڕوانن لەنزیكترین كاتدا پارەكە بگاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەت لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەمڕۆش بڕی 250 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی وئابووری.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.