Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:44

نێچیرڤان بارزانی 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، په‌یامێكی له‌ یادی 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.
 له‌ په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه‌، یادی (71) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە گەرمی لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکەم. خەبات و قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و ئازادی و یەکسانیدا، بەڕێز و پێزانینەوە ھەڵدەسەنگێنم و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی پێشەنگی پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان، لە ھەردوو سەردەمی شۆڕش و ئازادیدا، ڕۆڵێکی دیاری لە خەباتی مەدەنیی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە. وێرای پارێزگاریکردن لە مافەکانی ئافرەتان، بە سەدان ئافرەتی بەتوانای لە ھەموو بوارەکاندا و چەندین کادیر و سەرکردەشی پێگەیاندووە کە لە ھەموو کایەکانی ژیاندا خزمەتیان بە وڵات کردووە و دەکەن.
له‌ كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، کۆمەڵگەیەکی کراوەی ئازاد و پێشکەوتووی مەدەنی، بێ ئازادیی ئافرەت و مسۆگەریی تەواوی مافەکانیان نایەتە دی، بۆیە لەم یادەدا ھەموو پشتگیرییەک لە خەباتی ئافرەتان دووپات دەکەمەوە. با یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ھەموو ڕێکخراو و بزووتنەوەیەکی ژنان لە کوردستان دڵنیا بن کە بۆ ھەمیشە لەپێناو مافەکانیاندا، ھاوکار و پشتیوانیان دەبم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.