هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژووی مرۆڤایه‌تی دا رۆژنامه به‌گشتی رۆڵێكی گرنگ بینیوه له پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی رۆشنبیر‌و ته‌ندروست ،جگه‌له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بووه بۆ هه‌رتاكێك له هه‌مان كاتدا رۆژنامه شوێنی ئاڵوگۆركردنی بیروراكان بووه فاكته‌رێكی گرنگ وبه‌هێز بووه بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران نووسینهیكان له‌رێگه‌ی رۆژنامه‌وه بگه‌ینه خوێنه‌رانه‌وه .
حه‌فتاو سێی ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی "هه‌ولێر" تێپه‌ر ده‌بێت ،ئه‌م رۆناژنامهیه پێگه‌یه‌كی گرنگی له كاروانی رۆژنامهرگهی كوردیدا هه‌یه هه‌رله‌یه‌كه‌م ژماره‌ییه‌وه گرنگی به‌هه‌موو بابه‌ته‌كانی رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ره (سیاسی، ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی،ئایینی ،فه‌لسه‌فه...)داوه بگره به‌جۆرێك بووه هیچ چین و توێژه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگای وه‌كو (ئافره‌تان ، قوتابیان ، هونه‌رمه‌ندان ، نووسه‌ران ، منداڵان..) فه‌رامۆش نه‌كردووه ئه‌مه‌ش خاڵێكی سه‌ركه‌وتووی رۆژنامه‌كه بووه.ئه‌م رۆژنامهیهتوانیویهتی له‌گه‌ڵ گوڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا بڕوات هه‌رله شێوازی هه‌واڵ ،دیزاینی لاپه‌ڕه‌كان ، شێوازی نووسین، ره‌نگاو ره‌نگی لاپه‌ڕه‌كان..له‌لایه‌كی تری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر سایتێكی تایبه‌تی به رۆژنامه‌كه ههیهكهخوێنهر ده‌توانێت رۆژانه لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامهكهلهرێگهی سایته‌كه‌وه بخوێنته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆكارێك كه‌هه‌موو كه‌س رۆژنامه‌ی بخوێنێته‌وه له هه‌رشوێنێكی گۆی زه‌وی بێت.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر توانییه‌تی له‌و جنجاڵهی كه له‌ئێستا نێو سۆسیال میدیا بوونی ههیهپێگهی خۆی بپارێزێت، به‌جۆرێك خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌هه‌موو گرنگتر رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بارودۆخی قه‌یرانی ئابووری هه‌وڵاتیانی له‌به‌رچاو گرتووه تاكه رۆژنامه‌ی كوردییه بێبه‌رامبه‌ر رۆژنامه‌كه ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م یاده هه‌ڵویسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێره له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان به‌بێ جیاوازی له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه،زۆر جار بۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه هونه‌رییه‌كانیش جگه له‌وه‌ش هه‌رله‌م رۆژنامه‌یه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر له‌هه‌موو ته‌مه‌نێك لاو به‌ته‌مه‌ن خاوه‌ن ئه‌زموون و له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه،لهدیدارهكانیان توانیویانه ده‌رده دڵی خۆیان به‌ئازادانه بهخهنهڕوو زۆرێك لههونهرمهندهلاوهكان له‌رێگه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌وه زیاتر به جه‌ماوه‌ر ناسران به‌گشتی رۆژنامه‌كه سه‌كۆیه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان نووسه‌ران توانستی خۆیان بۆ خوێنه‌رانیان بخه‌نه ڕوو هه‌رله‌م رۆژنامه‌یه‌دا چه‌ندین كۆڕ و پانێلی له نێوان هونه‌رمه‌ندان ونووسه‌رانی ئه‌نجام داوه زۆر جاریش كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی گهیاندۆتهلایهنی په‌یوه‌ندار، چاره‌سه‌ریش كراون.
لایه‌كی تری ئه‌م رۆژنامه‌یه هاوكاریكردنی فیستیڤاڵه هونه‌ری وئهدهبییهكانه بۆنموونه له كاتی به‌رێوه چوونی حه‌فته‌مین فێسیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ پاشكۆیه‌كی تایبه‌تی به چالاكی رۆژانه‌ی فێستیڤاڵی ده‌رده‌كرد .
له كۆتایی ئه‌م وتاره كورته‌دا یادی حه‌فتاو سێیه‌مین ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی" هه‌ولێر" له خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ر و سه‌رجه‌م ستاڤی رۆژنامهكهپیرۆز ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامییان بۆ ده‌خوازم له هه‌مان كات دا سه‌ری رێز و نوازش دادهنوێم بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كهپێشترلهو ڕۆژنامه‌یه‌دا كاریان كردووه،ئێستا له ژیان دا نه‌ماون چونكه رۆژنامه‌یه‌ك ته‌مه‌نی (73) ساڵ بێت بێگومان به سه‌دان رۆژنامه‌نووس كاریان تیا كردووه،دووباره پیرۆزه.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.