ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 4- 12-2023، له یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ناساندنی به‌رگی هه‌شته‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره گه‌شه‌كان) به‌رێوه ده‌چێت.
كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره گه‌شه‌كان) له نووسینی نووسه‌ر( نه‌جمه‌دین عه‌زیر سمایل)ـه چه‌ندین دیداری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عوسمان پیرداود كاوس دیزایین و سه‌رپه‌رشتی چاپی بۆ كراوه، هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی له‌لایه‌ن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌هائه‌دین جه‌لال مسته‌فا كراوه، سه‌رپه‌رشتی گشتیی له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار نازم دڵبه‌ند بۆی كراوه.
نیاز وایه له هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له كاتژمێر 04:00ـی ئێواره ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌رێوه بچێت، كتێبه‌كه‌ش به دیاری پێشكه‌ش به ئاماده ده‌كرێت.
شایانی باسه، پێشتر نووسه‌ر نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل حه‌وت به‌رگی له كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره گه‌شه‌كان) بڵاوكردۆته‌وه، نیاز وایه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ به‌رگی هه‌شته‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره گه‌شه‌كان) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.