Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:40

نه‌تانیاهۆ: حه‌ماس له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌وڵی كوشتنمان ده‌دات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ سه‌ر شه‌قامێك له‌ شاری قودس، ڕایگه‌یاند كه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌وڵی كوشتنیان ده‌دات.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوو برای ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ شه‌قامێكی باكوری رۆژئاوای شاری قودس هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئیسڕائیلی و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌سیان كوشت و 12ی تریشیان بریندار كرد.

دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌، پۆلیسی ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ هه‌ردوو برا و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ بكوژن.

دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌‌، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌تانیاهۆ گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ بلینكنم گوت ئا ئه‌مه‌یه‌ حه‌ماس، له‌رۆژی 7ی ئۆكۆتبه‌ریش به‌هه‌مانشێوه‌ كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجام دا، واته‌ حه‌ماس له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌وڵی كوشتن و له‌ناوبردنمان ده‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ بلینكنم گوت كه‌ سوێند و به‌ڵێنمان داوه‌ حه‌ماس به‌یه‌كجاری له‌ناو ببه‌ین، بۆ ئه‌م كاره‌ش هیچ شتێك ڕامان ناگرێت.

نه‌تانیاهۆ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی غه‌ززه‌دا سێ ئامانجی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌: رزگاركردنی سه‌رجه‌م دیله‌كان، له‌ناوبردنی یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیتر غه‌ززه‌ نابێته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی حه‌وت رۆژه‌ شه‌ڕ له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕاگیراوه‌ و ئاگربه‌ست بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیل و ده‌ستگیركراوه‌كان راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سووڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی ئاگربه‌ست به‌ توندی ده‌ست به‌ هێرش بكه‌نه‌وه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.