هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنانە دەستپێكرد،كە مەترسی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی لەسەربووە.
كارزان كاكل،پەیامنێری كوردستان تیڤی لەمەخمور رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە هەماهەنگی هێزەكانی سوپای عێراق،ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ دەستپێكرد.
هەروەها گوتی: ئۆپەراسیۆنەكە بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنانە بووە كە مەترسی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعشی لەسەربووە.
گوتیشی: هێزەكانی پێشمەرگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەم ناوچانە بەردەوامن دەبن و هەمیشە لە ئامادەباشیدان.
هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە چیای قەرەچووغ دەستپێكرد
![](/content/upload/1/root/387339597-1273129556685093-2707433439466393502-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.