Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

لیوای 21ی پیادەی پێشمه‌رگه‌ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان له‌ گوێڕ ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند،لیوای 21ی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 6ی به‌یانی ئەمڕۆ 29ی11ی 2023،  بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین فەرماندەی فیرقەی 1ی پیادە، لیوای 21ی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای 21ی پیادە بە درێژایی16 کیلۆمەتر لەنێوان گوندەکانی کوشاف و ئەبوشیتە کێوماڵ و گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا، ئەمەش لەپێناو دڵنیا کردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر12:30ی نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.