تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەرپرسی پزیشكانی بێ سنوور و ئەوانی دیكە كە لە نەخۆشخانەیەكی كەمپی پەنابەرانی جێنین لە كەرتی ڕۆژئاوادان ،گەمارۆدراون.
هاوكات سەرچاوەكان دەڵێن: سوپای ئیسرائیل “گەمارۆی ژمارەیەك نەخۆشخانەی دیكەی شارەكەی دەركردووە.
سەرۆكی ڕێكخراوەكە كریستۆس كریستۆ كە سەردانی نەخۆشخانەی خەلیل سلێمان-ی كردووەو ڕوونی كردۆتەوە كە دوو فەلەستینی بەهۆی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، چونكە ئەمبولانسەكان نەیانتوانیوە بگەنە دەستیان.
كریستۆ لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس گوتی: بۆ ماوەی دوو كاتژمێر نەمانتوانی بچینە دەرەوە بۆ ئەوەی چاودێری بكەین، خەڵكیش نەیانتوانی بگەنە لامان، بەو پێیەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ئیسرائیل دەرگای نەخۆشخانەكە و ڕێگاكەیان داخست، هەروەها ڕێگرییان لە ڕۆیشتنی ئەمبولانسەكان كرد.
هێزەكانی ئیسرائیل نەخۆشخانەكانی فەلەستینییەكان گەمارۆ دەدەن
![](/content/upload/1/root/2023-11-17t053116z-1963154752-rc2te4a3kj0h-rtrmadp-3-israel-palestinians-jenin-raid_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.