Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:37

ئه‌و كرێكاره‌ هیندییانه‌ی ماوه‌ی 16 رۆژ بوو له‌نێو تۆنێلێكدا گیریان خواردبوو رزگار كران

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م رزگاركردنی ده‌یان كرێكاریان ڕاگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی 16 رۆژ بوو له‌نیو تۆنێلێكدا له‌ باكوری وڵاته‌كه‌ گیریان خواردبوو.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هیندستان بڵاوی كردۆته‌وه‌، تا ئێستا 41 كرێكاری گیرخواردووی نێو تۆنێله‌كه‌ رزگاركراون.

تیمه‌كانی رزگاركردن ماوه‌ی زیاتر له‌ 400 كاتژمێر به‌رده‌وام له‌ كاردابوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌‌ كرێكاره‌كان و به‌ ڕێڕه‌وێكی باریك و ته‌نگه‌به‌ردا توانیان یه‌ك دوای یه‌ك رزگاریان بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری كاره‌كانی رزگاركردن له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ست و ئامێری ساده‌ی ده‌ستی ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كاتی ده‌رهێنان و رزگاركردنی به‌شێك له‌ كرێكاره‌كان له‌نێو تۆنێله‌كه‌دا:-

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.