دوای درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو رۆژی دیكە، هێڵەكانی پەیوەندیكردن بە ئەمبولانس و پۆلیس و خزمەتگوزاری ئاگركوژێنەوە لە ئیسرائیل هاككرا.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویكردووەتەوە، تا ئێستا ڕوون نییە كێ هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەكانی ئیسرائیل ئەنجامداوە، بەڵام پۆلیسی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە كە هۆكاری پچڕانی هێڵەكانی فریاگوزاری نادیارە.
ئاماژەی بەوەشكردووە ، كارەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە .
ئەم پەككەوتنە دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئیسرائیل هات ،بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیكە.
هێڵەكانی پەیوەندیكردن بە ئەمبولانس و پۆلیس و خزمەتگوزاری ئاگركوژێنەوە لە ئیسرائیل هاككرا
![](/content/upload/1/root/thumbs-b-c-33f31c37d7e2b580629af09d437772ed.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.