شاندی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و داوای كردووه ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مانگی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغدا بەڕێ کەوت.
شانده‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ كران له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه بۆ سێ مانگی تر (مانگه‌كانی 10، 11 و 12) بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت تا ئه‌و كاته‌ی یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە.
لای خۆشییه‌وه سوودانی هه‌ر له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڵێنی به شاندی هه‌رێمی كوردستان داوه داواكارییه‌كه‌یان بگه‌ینێته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویاندا ئه‌م بابه‌ته تاوتوێی بكه‌ن و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان، شوان كه‌لاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ناردنی بڕی سێ 700 ملیار دیناری دیكه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داواكاری هه‌رێمی كوردستان بووه و پێشتر چه‌ند جارێكی تریش ئه‌م داواكارییه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی فیدڕالی كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆچوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان باش و ئیجابی بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌ڕاستی سوودانی ده‌یه‌وێت كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه تاكڕه‌وانه به‌ده‌ست ئه‌و نییه و ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.