ڤاتیكان نوێترین زانیاری له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی ئێستای پاپا فڕه‌نسیس پاپای ڤاتیكان بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و بارودۆخیشی تاڕاده‌یه‌ك جێگیره.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بارودۆخی ته‌ندروستی پاپا فڕه‌نسیس تێكچووبوو و به‌په‌له گه‌یه‌نرابووه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، ئه‌و كات ڕاگه‌یه‌نرابوو كه پاپا تووشی ئیلتهاب و حهساسییهكی به‌هێزی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و قورگ بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه به ئه‌سته‌م ده‌توانێ هه‌ناسه بدات.
ماتیۆ برۆنی گوته‌بێژی ڤاتیكان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: بارودۆخی ته‌ندروستی ئێستای پاپا (86 ساڵ) باش و جێگیره و ئیلتیهابهكانی كه‌مبوونه‌ته‌وه و كێشه‌ی له هه‌ناسه‌داندا نه‌ماوه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه ته‌ندروستییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی تریش سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانی پاپا ڕاگیراون تا به‌ته‌واوی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای باشتربوونی دۆخی ته‌ندروستی، پاپا فڕه‌نسیس به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به كار و چالاكییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
بڕیار بوو پاپا فڕه‌نسیس رۆژی هه‌ینی داهاتوو سه‌ردانی دوبه‌ی بكات بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه پاپا فریای كۆنگره‌كه ده‌كه‌وێت یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.