نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت بڵاویكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه ىشۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييهكان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، تهبايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگهيشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.