وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانێكی گه‌وره، ده‌رمانخانه‌یه‌كیان له شاری هه‌ولێر به یه‌كجاری داخست.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕ یه‌كشه‌م لێژنەی باڵای چاودێری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەل لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و پۆلیسی شارەوانی و قائمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر، پشکنینی بۆ دەرمانخانەیەک ئەنجام دا.
ڕاشیگه‌یاند: دەرکەوت كه دەرمانخانەی (CVS Pharmacy) تاوانێکی گەورەی دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان ئه‌نجامداوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نرخ و ستیکەری فەرمی کوالێتی کۆنتڕۆڵی لەسەر دەرمانەکان لابردووه بۆ ئەوەی بە نرخێکی گرانتر بە هاووڵاتییان بفرۆشێت و بەم ڕێگەیەش تاوانی فێڵکردن و گرانفڕۆشتنی ئەنجامداوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەسبەجێ بڕیاردرا بە داخستنی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی دەرمانخانە و ڕاگرتنی مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەیی دەرمانسازی و هەواڵەکردنی تۆمەتباران بۆ دادگه بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
وەزارەتی تەندروستی جەختی لە سەرجەم دەرمانخانە و سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان كرده‌وه كه خۆیان به‌دوور بگرن لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر و نافەرمی، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشی ئاگادار كرده‌وه كه هۆشیاربن لە کاتی کڕینی دەرمان بەنرخی فەرمی سەر ستیکەر و دڵنیابوونەوە لە هەبوونی ستیکەری ئەلیکتڕۆنی.
داواشی لێ كردن كه لە کاتی هەستکردن لە نەبوونی ستیکەر یان نرخی گرانتر لە نرخی فەرمی، دەستبەجێ پەیوەندی بە هێلە گەرمەکانی چاودێری دەرمان بکەن به ژمارەی مۆبایلی ڕاستەوخۆ و وەتسئەپ و ڤایبەر (07502356000)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.