به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان و زۆرێك له پارێزگانی تری عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و تا رۆژی سێشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
سادق عه‌تییه شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی ڕایگه‌یاند: له سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌مه‌وه بارانبارین له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، دیاله، واسیت و میسان) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینی شه‌پۆڵه‌كه‌ی ئه‌مجاره له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و رۆژهه‌ڵاتی دهۆك ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه و پارێزگاكان عێراق له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه بۆ هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش، سادق عه‌تییه گوتی: پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن و به‌تایبه‌ت له شه‌واندا كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژدا كه‌مێك گه‌رمتر ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م كۆتایی دێت، به‌ڵام كه‌شوهه‌وا له ته‌واوی عێراق هه‌ر به ساردی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.