Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:51

له‌ عێراق له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 9 هاوسه‌ر له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی نوێترین داتای فه‌رمی كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا له‌ عێراقدا 9 هاوسه‌ر و هاوژین له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه‌.

داتاكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماری مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردووی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌ری خستووه‌ كه‌ له‌ مانگی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 6934 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له‌ دادگاكانی عێراق‌ تۆماركراوه‌.  

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌ هه‌ر رۆژێكدا له‌ پارێزگاكانی عێراق (جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) 231 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ تۆماركراوه‌، واته 9 حاڵه‌ت له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقه‌ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.