Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:28

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست لە كاركێشانەوەی پارێزگاری نەینەوای پەسندكرد 

کوردستان TV
100%

نەجم جبوری،پارێزگاری نەینەوا، نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و داوای لێكرد دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسند بكات و كەسێكی دیكە بۆ بەڕێوەبردنی حكومەتی خۆجێی لە شوێنی ئەو ڕابسپێرێت.
لەو بارەیەوە سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا بە میدیاكانی راگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی ،سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەی دەست لەكاركێشانەوەی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوای پەسند كردوو عەبدولقادر دەخیلی راسپارد بە وەكالەت پۆستی پارێزگاری نەینەوا وەربگرێت.
هەروەها جبوری لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەی دەڵێت، شەرەفی ئەوەم هەبوو بۆ ماوەی چوار ساڵ پارێزگای نەینەوا بم.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.