هارتسی هالێڤی ،سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند : ئیسرائیل دوای كۆتایی هاتنی ئاگربەستەكە دەگەڕێتەوە بۆ بۆردومان و مانۆڕكردن لە كەرتی غەززە.
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل پێی وایە كە هێزەكانی ئیسرائیل "ئەو قۆناغە ئارامەی كە ئێستا هەیانە دەقۆزنەوە بۆ فێربوون و ئامادەكردنی توانای باشتر و هەروەها كەمێك پشوودان.
هەروەها گوتی: ئێمە دەستبەجێ لە كۆتایی ئاگربەستەكەدا دەگەڕێینەوە بۆ هێرشكردن و مانۆڕكردن بۆ سەر غەززە، هەروەها بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەماسیش ئەو كارە دەكەین.
لە كۆتاییدا گوتی: ئێمە ئەركمان لەسەر شانە شەڕ بكەین و هەروەها ژیانی خۆمان بخەینە مەترسییەوە بۆ ئەوەی بتوانین رفێندراوەكان بگەڕێنینەوە و لێرە بە سەلامەتی بژین.
شایانی باسە دوای 49 ڕۆژ شەڕ لە كەرتی غەززە، رۆژی هەینی ئاگربەستێكی كاتی مرۆیی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە نێوەندگیری میسر و قەتەر دەستیپێكرد.
بەرپرسێكی ئیسرائیلی: دوای كۆتایی هاتنی ئاگربەست هێرش دەكەینەوە سەر غەززە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.