نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە، لە باكووری غەززە، 61 بارهەڵگر كە پێداویستی پزیشكی و خۆراك و ئاویان هەڵگرتبوو، بارەكانیان دابەزاندووە.
نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی (OCHA) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، 11 ئەمبولانس و 3 پاس و قەرەوێڵەیەكی پزیشكی تەخت گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفا.
لە بەیاننامەكەی ئۆچادا ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەرچەندە ئاگربەستەكە زیاتر بخایەنێت، دەزگاكانی فریاگوزاری مرۆیی زیاتر دەتوانن هاوكاری زیاتر بۆ غەززە بنێرن.
بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، 137 بارهەڵگر هاوكارییان گەیاندۆتە غەززە.
61 بارهەڵگری یارمەتی گەیشتنە باكووری غەززە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.